بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بە خۆشحاڵیـیەوە ئامادەیە وێنە و ڤیدیۆی سەرنج ڕاکێش بڵاوبکاتەوە کە لە لایەن ئێوەی ئازیز و بەڕێزەوە گیرابن.
چۆنیەتی ناردنیان:
وێنەکە یان ڤیدیۆکە بۆ ئەم ئیمەیڵە ڕەوانەی بکە kurdish@voanews.com و لە شوێنی بابەت (Subject) بنووسە My Video یان My Photo.
ئەگەر قەبارەکەی هێندە گەورە بێت کە نەتوانرێت بە ئیمەیڵ ڕەوانەی بکرێت، ئەوا دەتوانیت گوگڵ درایڤ و هاوشێوەکانی بەکاربهێنیت و لینکەکەیمان بۆ بنێریت.
ناوی خۆت و ئەو وڵاتەی لێی دەژیت بنووسە.
کورتەیەک بنووسە لەسەر بابەتەکە و شوێن و کاتی گرتنی.
لە نامەکە ئەم دەقە بنووسەرەوە.
" ئەم وێنەیە یان ئەم ڤیدیۆیە خۆم گرتوومە و پـێشتر مافی بڵاوکردنەوەیم بە هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەداوە و ئەو مافە بە دەنگی ئەمەریکا دەدەم لە تەلەفیزیۆن و ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکانی خۆی بڵاویان بکاتەوە بەبێ بەرامبەر."
چۆنیەتی بڵاوکردنەوەیان:
وێنە و ڤیدیۆکان لە بەشی کوردی هەڵدەسەنگێنرێت کە شیانی بڵاوکردنەوە بن یان نا. ئەگەربێت و وێنەکە یان ڤیدیۆکە لە ئاستی بڵاوکردنەوە نەبێت، ئەوا بە داوای لێبوردنەوە بڵاوی ناکەینەوە.
هەر کام لەوانەی پەسەند دەکرێن لە ماڵپەڕی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بڵاودەکرێنەوە لەگەڵ ناوی ئەو کەسەی گرتوونی.