Accessibility links

سەرۆکی Exxon Mobil لە پێشەنگدایە بۆ بوون بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا


سەرۆکی Exxon Mobil ڕێکس تێلەرسن لە پێشەنگدایە بۆ بوون بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا. ڕۆژی شەممە چەند ئاژانسێکی دەنگوباس کە هەمویان بە ناوی سەرچاوەیەکی نەناسراوی نزیک لە سەرۆکی هەڵبژێردراو دانۆڵد ترامپەوە قسەیان دەکرد ڕایانگەیاند کە ڕەنگە دەستنیشان کردنەکەی تێلەرسن بە زووی رابگەیەندرێت.

هەتا ئێستا هەڵمەتەکەی ترامپ ئەو بڕیارەی پشتڕاست نەکردۆتەوە، و بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکی هەڵبژێردراو ڕۆژی شەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند هیچ ڕاگەیاندنێک لەسەر ئەو پۆستە هەتا هەفتەی داهاتو نادرێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی کە شارەزایی لە بارودۆخەکەدا هەیە ڕایگەیاند تێلەرسن هەتا ئێستا بە فەرمی ئەو پۆستەی پێ نەدراوە.

تێلەرسن بەرپرسی باڵای گەورەترین کۆمپانیای بازرگانی جیهانییە، کە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی وڵاتی لە زیاتر لە 50 وڵاتانی جیهاندایە لە ناویاندا ڕوسیاش.

Exxon Mobil لە ساڵی 2011 ڕێککەوتنێکی دەرهێنانی نەوتی مۆر کرد لەگەڵ Rosneft کە گەورەترین کۆمپانیای دەوڵەتی نەوتی ڕوسیایە. لە ساڵی 2011 وە ئەو دوو کۆمپانیایە 10 ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لە ڕوسیا ئەنجام داوە.

XS
SM
MD
LG