Accessibility links

بەڕێوبەرایەتییەکەی ترامپ و دۆسێی کۆچبەران


لەئاکامی هێرشە تیرۆریستییەکانی ساڵی پێشوو بۆ سەر ئەوروپا، ترامپ داوای قەدەغەکردنی تەواوەتی هاتنی موسڵمانانی کردوە بۆ ئەوەی نەیەنە ناو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە. هەروەها ئەو داوای ئەوەشی کرد کە بە توندی کۆنترۆڵی ئەوانەش بکرێت کە ئیتر لە وڵاتەکەدان.

لویس کوینونس، ئەندامی تیمی سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراوی ئەمریکابە دەنگی ئەمریکای راگەیاند کە ئەو کۆچبەرانەی بە یاسایی لە وڵاتەکەدان هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی بترسن، موسڵمان بن یان نا.

"ئێمە بەرەو ئەو هەنگاودەنێن کە موسڵمانانی توندڕەو بە ئامانج دەگرین ئەوانەی کە لەرێی ئاینێکی راستەقینەوە کار ناکەن یان لەگەڵ چارەسەری ئاشتیخوازانەدا نین .. هەر کەسێک دەخوازێت زەرەر بگەیەنێت، ئەوانە پێشوازیان لێناکرێت، بەخێرهاتن لەوانە ناکرێت، ئێمە بە دوای ئەوانەدا دەگەڕێین. هەرکەسێک دێت بۆ ئێرە بۆ ولایەتە یەکگروتووەکانی ئەمریکا دەبێت ببێتە بەشێکی گونجاو لە کۆمەڵگەکەماندا و بەشداری بکات لە کۆمەڵگەکەدا، بە هیچ شێوەیەک هۆیەک لەئارادا نیە بترسن، گەڕاندنەوە نیە، ئێمە ئەوانە ناکەینە ئامانج و دۆسێیان بۆ ناکرێتەوە".

کوینونس هەروەها وتیشی هەروەها بە لێشاو دیپۆرتکردنەوە بۆ ئەوانەش ناکرێت کەکرێکارن و ناونوس نەکراون.

"تەنها ئەو خەڵکانە ئێستا دەبێت بترسن کە تاوانیان کردووە. بەڵێ ئەوانە دەگەڕێنرێنەوە، ئەوانە زۆرن، کە 3 ملیۆن کەس زیاترن. ئەوانە دیپۆرت دەکرێنەوە. هەروەها ئێمە هەڵدەستین بە دیپۆرتکردنوەی ئەو خەڵکانەشی کە لەڕێی ڤیزای گەشتیارییەوە هاتوون و ئەوانەی کە لەماوەی فیزای خۆیان زیاتر ماونەتەوە، لەبەرئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەو خەڵکانە بێن بۆ ئەمریکاو خۆشی ببینن لەهەموو ئەو شوێنانەی کە ئێمە هەمانە، بەڵام ئەگەر کەسانێک بیانەوێت زیادەرۆیی لە ڤیزا گەشتیارییەکەیاندا بکەن و بە تەواوەتی بمێننەوە، ئێمە رێگە بەوە نادەین".

بەڕێوبەرایەتییەکەی تڕامپ پلانیان وایە کە بەداوای تاوانباران بگەڕێن و دڵنیاببنەوە کە کاتێک دیپۆرت دەکرێنەوەو جارێکی تر نەگەڕێنەوە بۆ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

کوینونس پێیوایە "لەسەروەختی 21 ی مانگی یەکدا، رۆژێک پاش سوێندی یاسایی سەرۆکی نوێ، ئێمە هەڵدەستین بە پشکنینی داتابەیسەکان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و دۆزینەوەیان، ئێمە 7500 چاودێرانی نوێی سەر سنورمان دامەزراندووە کە لەچوارچێوەی ولایەتە ویەکگرتووەکانی ئەمریکادا بە تەواوەتی کار دەکەن. ئێمە کە هەر ئەو کەسانەمان دیاریکرد، دەستدەکەین بە گەڕان بە داوایاندا تا ئەوکاتەی دەیاندۆزینەوە، دواتر دیپۆرتیان دەکەینەوە. ئەگەر ئەوان یاساکان و پەیامەکەی ئێمە پشتگوێبخەن؛ نامانوێت ئەوان لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بن، ئەوان دەخرێنە زیندانەوە"

دەسەڵاتداران لە زۆرێک لە شارە گەورەکانی ئەمریکادا دەڵێن کە شارەکانیان بەردەوام دەبن لە دابینیکردنی شوێن بۆ کۆچبەرە نا یاساییەکان، کوینونس گوتیشی ئەو کاربەدەستانبەی کە بەڕەنگاری یاسا دەبنەوە دەشێت توهمەتبار بکرێن بە ئەنجامدانی تاوان و هەروەها شارەکانیشیان بێبەشدەکرێن لە بودجەی فیدراڵی بۆ پرۆژە گرنگەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:34 0:00

XS
SM
MD
LG