Accessibility links

هێرشی کۆمپیوتەری بۆ سەر کۆمپانیایەکی ئینتەرنێت


هێرشی کۆمپیوتەری بۆ سەر کۆمپانیایەکی ئینتەرنێت بە ناوی Dyn، ڕۆژی هەیەنی کاریکردە سەر دەستڕاگەیشتن بە دەیان ماڵپەڕ و ڕێگای گرت لە ژمارەیەک بەکارهێنەر دەستیان ڕابگات بە حیسابەکانهی پەیپاڵ، تویتەر، و سپاتفایان.

Dyn ، کە بەکارهێنەرەکانی بریتین لە ژمارەیە لە ماڵپەرە زۆر بەکارهاتووەکانی جیهان، دەڵێت نازانێت چ شتێک بوو بە هۆکاری ڕاگرتنی ئینتەرنێتی کە لە ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا دەستی پێکرد و لە بەشەکانی تری وڵاتەکە و دەرەوەی وڵاتیش تەشەنەی سەند.

بەهۆی نەمانی ئینتەرنێتەکە سەخت بوو بزانرێت چەند ماڵپەڕ بوون بە قوربانی ئەو هێرشە، بەڵام ماڵپەڕی هەواڵی تێکنالۆژی Gizmodo ناوی نزیکەی 5 لەو ماڵپەڕانەی بڵاو کردبۆوە کە ئەو هێرشە ئینتەرنێتییە کاری تێکردبوون. ئەوانەش بریتی بوون لە CNN, HBO, ماشابل، نیو یۆرک تایمز، گۆڤاری پیوپڵ، واڵ ستریت جەرناڵ و یەڵپ.

Dyn دەڵێت هێرشەکە لە دەیان ملیۆن ئامێری ئینتەرنێتییەوە ئەنجام دراوە ئامێرەکانی وەکو وێب کام، پرنتەر.

XS
SM
MD
LG