Accessibility links

ئۆباما: ترەمپ کەسێکە متمانەی بەخۆی نییە و لەسەر حسابی شکاندنی کەسانی تر دەیەوێت خۆی بەرزبکاتەوە


سەرۆک باراک ئۆباما دەڵێت دۆناڵد ترەمپ کەسێکە کە متمانەی بە خۆی نییە، و ئەو بەربژارەی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی لەسەر بنچینەی شکاندنی خەڵکی تر دەیەوێت خۆی بەرزڕاگرێت.

ئۆباما ئەم لێدوانەی لەسەر ئەو قسانەی ترامپ دا کە لەساڵی 2005دا کردویەتی کە تیایدا بێڕێزی بە ژنان دەکات. ئەو گرتە ڤیدیۆییە ڕۆژی هەینی لەلایەن واشنتۆن پۆستەوە بڵاو کرایەوە.

ڕۆژی یەکشەممە لە کاتێکدا کە لە هەڵمەتەکانی هەڵبژارنی ئەندامی کۆنگرێس تامی دەکورت ئامادە بوو، سەرۆک ئۆباما گوتی ئەو وشانەی کە لە دەمی بەربژاری کۆمارییەکان دۆناڵد ترامپەوە دەدەچێت ئەوە نیشان دەدات " ئەو هیچ کات ڕێز و دیاردە شارستانییەکان بە هێند وەرناگرێت" کە دیموکراسیەتێکی ڕاستەقینە پێویستی پێیەتی.

سەرۆک ئۆباما گوتیشی تەنانەت ڕاوەرگرتنە گشتییەکانیش نیشان دەدەن بەربژاری دیموکراتەکان هەلەری کلنتن لە پێش دۆناڵد ترامپە.

ئۆباما باسی لە گرنگی ئەوەش کرد کە خەڵکی لە 8 ی مانگی 11 بچن دەنگی خۆیان بدەن.

ترامپ و کڵنتن شەوی یەکشەممە بۆ دووهەم جار مشتومڕی ڕاستەوخۆیان ئەنجام دا و مەسەلەی قسەکانی ترامپ هەر لە یەکەم پرسیاردا هاتە ئاراوە ترامپ ئەو قسانەی بە قسەی تایبەتی پیاوانە لە قەڵەمدا و گوتیشی شانازی پێوە ناکات و داوای لێبوردنی لە خێزانەکەی و لە ئەمەریکاییەکانیش کردووە.

XS
SM
MD
LG