وەلید ئەلموعەلیم لە کۆبونەوەی ئاستی وەزیرانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕایگەیاند سوریا لە هەموکات زیاتر سورە لەسەر دەرکردنی تیرۆرسم لە وڵاتەکەی.
گوتیشی حکومەتەکەی سەرۆک بەشار ئەلئەسەد پەیوەست دەبێت بە وتووێژە سیاسییەکانی کە لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا بکرێت بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد هەمو چارەسەرییەک دەبێت بە هامان ڕێگادا بڕوات ئەوەیش زیاد کردنی هەوڵەکانی دژە تیرۆرسمەو هەروەها ئەوەی کە سوریاییەکان خۆیان داهاتوی خۆیان دیاری بکەن.
ناوبراو ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەوی بە تیرۆرست ناودێر کرد کە لەلایەن ڕۆژئاوا و وڵاتانەی عەرەبەوە پشتیوانی دەکرێت و گوتی ئەوان تاوانیان دژ بە سوریاییەکان ئەنجام داوەو دڕندایەتییەکەیان هیچ لە توندڕەانی دەوڵەتی ئیسلامی و ئەلقاعیدە کەمتر نییە.