Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: نەخێر قەت باوەر نەدەکرا ئەو تیرۆریستانە لە 11ی سیپتامبردا ئەو کارە ئەنجام بدەن


Ahmad Eskandari
Ahmad Eskandari

ئەحمەد ئەسکەندەری: نەخێر قەت باوەر نەدەکرا ئەو تیرۆریستانە لە 11ی سیپتامبردا ئەو کارە ئەنجام بدەن

کارەساتی 11 سیپتامبر لە ساڵی 2001 زنجیرەیەک بوو لە چوار هێرشی تیرۆریستی لە لایەن رێکخراوەی تیرۆریستی القاعدەوە بۆ سەر وڵاتە یەکگرتووەکان کە تێدا هەزاران کوژران و بەلای کەم 10 بیلۆن دۆلاریش زیان بە خان و بەر و ساختمانەکانی گەیاند.

ئاخۆ قەت مرۆڤ بیری دەکردەوە کەسێک، کەسانێک وە یاخود لایەنێک ئەوەندە قین و تۆڕەییان لە دڵدا بێت، کارەساتێکی لەو ئاستەدا ئەنجام بدەن؟

ئەحمەد ئەسکەندەری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" نەخێر باوەر نەدەکرا، ئەگەر شەرێک بوایە لە جێگایەک، ئینسان پێی وابوو لە ناو شەردا لەوانەیە کاری زۆر زۆر توند و تیژ و زۆر نامرۆڤانە بکرێ، بۆ نموونە لە کوردستان بینیۆمانە، دیارە لە وڵاتانی تریش کراوە، بەڵام قەت کەس باوەری نەدەکرد کەسێک فڕۆکەیەک بفڕێنێ وە هەموو ئەوانەی لە ناو فرۆکەکەدان بیانکوژی".

کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت" دیارە ئەو تیرۆریستانە ئەیانویست تۆڵەی ئەوە بکەنەوە کە ئەمەریکا ووردە ووردە بە بۆچوونی من لەو ساڵانەدا پشتی هەڵکردبوو لە ئیسلامیە سوننیەکانی ئەفغانستان و ئەوانەی تر وە رووێ کردبوە یان مەوادایەکی دابوو نەک پشتێوانی بکا بە ئیسلامی شیعە لە ناوچەکەدا".

کاک ئەحمەد دەشڵێت" ئەمەریکا کارێکی باش ناکات کە ئەمرۆ بە هەمان شێوە پشتی بەو جۆرە رێکخراوانە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەستوە، هەڵەیان کرد کە لە بەرامبەر یەکێتی سۆڤیەتدا یارمەتی ئیسلامیەکانیان دا، وە هەر وەها بۆ ئەوەی شۆرشی گەلانی ئێران شۆرشێکی سەرکەوتوو نەبێت وە کە زانیان شاە دەرۆخێت، لە لایەنێکی هەرە کۆنەپەرست وەکو خومەینی پشتێوانیان دەکرد لەبەر ئەوە دەترسان ئێران بکەوێتە دەست حیزبی تۆدە و یەکێتی سۆڤیەت یان لایەنە چەپ و پێشکەوتوو خوازەکان، هەموو لەمانەدا ئەوان هەڵەیان کرد وە ئەو هەڵە ئێستا داوینی گرتوون، وە سەیر ئەوەیە کە دەرس لە هەڵەکە وەرناگرن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:38 0:00

XS
SM
MD
LG