Accessibility links

دۆناڵد ترەمپ هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگی رەش پێستان و ئەوانەی بە ئیسپانی دەدوێن دەدات


بەربژاری پارتی کۆماری ئەمەریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵات دۆناڵد ترەمپ رۆژی شەممە لە وتەیەکیدا لە کڵێسەیەکی زۆرینە رەش پێشت لە شاری دیترۆیت بە ئامادەبوانی گوت؛ من گەرەکمە هاوکاری لە بنیاتنانەوەی شارەکەتاندا بکەم و هەروەها ئەو کارە نا دروستانەی لە نێو وڵاتدا هەن ، ئەو هەڵانە راست بکەمەوە.

بە دوو مانگ بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمەریکادا دۆناڵد ترەمپ هەوڵی خۆی وا خستوەتە گەڕ بۆ بە دەستهێنانی دەنگی ئەمریکاییە رەش پێستەکان و هەروەها کەمینەکانی دیکەی نێو وڵات . بەربژاری کۆماریەکان بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا ئەگەر هەمووی نەبێت ئەوا بەشی زۆری لێدانەکانی بۆ هاوڵاتیان سپی پێست بووە ، هاوکات لە لێدوانەکانیشیدا لە میانەی هەڵمەتی سەرۆکایەتیدا ، ناوبراو توانجی سارد و سوکی ئاراستەی ئەو کەسانە کردبوو کە سپی پێست نێن و لە وڵاتدا دەژین.

لە دەمی وتەکەیدا لە کڵێسەکەدا ، هێزەکانی پۆلیس و پاسەوانان رێگریان لە خەڵکانی نارەزای دژ بە ترەمپ کرد ، ئەوانەی هەوڵی چوونە نێو کڵێسەکەیان دەدا.

XS
SM
MD
LG