Accessibility links

کاردانەوەکان لەسەر تەقینەوەکەی غازیعەنتاب


پارتی سیاسی سەر بە کوردەکان لە تورکیا هێرشەکەی بۆ سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری کوردەکان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا شەرمەزار دەکات کە بەلایەنی کەم 50 کەس تیایدا کوژران و دەیان کەسی تریش بریندار بوون.

پارتی دیموکراتی گەلان ناسراو بە هەدەپە، داعشی تاوانبار کرد بەو هێرشە پاش ئەوەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش ڕایگەیاند کە ئەو گروپە توندڕەوە دەستی هەبووە لەو هێرشەدا.

هەدەپە ڕایگەیاند "ئێمە ئەم هێرشە شەرمەزار دەکەین و نەفرەت دەکەین هەم لەوانەی کە ئەم هێرشەیان ئەنجامداوە و هەم لەو هێزەو ئایدۆلۆژیایەش کە لە پشتی ئەم کردارانەوەن."

پارتەکە ڕایشیگەیاند داعش ئەم هێرشەی چەند کاتژمێرێک پاش ئەوە ئەنجام دا کە پارتێکی تری سیاسی کوردەکان بەرنامەکانی ڕاگەیاند بۆ وتووێژکردن بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە ناکۆکی سی ساڵەی نێوان ملیتانە کوردەکان و حکومەتی تورکیا.

هاوکات باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ تورکیا ئەو هێرشەی مەحکوم کردو بە هێرشێکی دڕندانە ناودێری کرد. جۆن باس ڕایگەیاند " ئێمە پشتیوانی دەکەین لە تورکیای هاوپەیمانمان و بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لە کارکردنی نزیک پێکەوە بۆ شکستپێدانی هەڕەشەی هاوبەشی تیرۆرسم".

پاپا فرانسسیش نوێژێکی سەدان کەسی بەڕێوەبرد و تیایدا دوعا کرا بۆ قوربانیانی ئەو ئاهەنگە. لە میانەی نوێژی نیوەڕۆی یەکشەممەیدا پاپا فرانسس ڕایگەیاند هەواڵێکی ناوخۆشی تەقینەوەم بیستووە. پاش ساتێکی بێدەنگی فرانسس نوێژەکەی بەڕێوە برد. و پاشان بەوە کۆتایی پێ هێنا کە گوتی " بۆ ئاشتی هەمو کەسێک."

XS
SM
MD
LG