Accessibility links

مەلەزانێکی تری ئەمەریکایی ڕیکۆری جیهان دەشکێنێت


کاتی لێدکی بە کۆمەڵێک پێشبینییەوە گەیشتە ئۆلۆمپیادی ڕیۆ. هەندێک لە یاریزانان ڕەنگە لە ژێر ئەو فشارانە شکستیان بهێنایە بەڵام وا دیارە کاتیان بەهێزتر کرد.

ئەو کچە تەمەن 19 ساڵانە جوانترین ئاستی لە ئۆلۆمپیاددا نیشتان دا کاتێک کە چوارهەم مەدالیای زێڕی بردەوە و لە شەوی هەینی تۆماری پێشتری خۆی شکاند لە باسکە مەلەی 800 مەتریدا.

لێدکی گوتی " دەمویست هەمو ڕیکۆردەکان بشکێنم". ئەو کارەی ئەنجام دا.

لێدکی و دێبی مێیر تەنها دوو مەلەزانی ژنن کە توانیبێتیان سێ پێشبڕکێی دوورودرێژی باسکە مەلە ببەنەوە. مێیری ئەمەریکایی لە ساڵێ 1968 لە شاری مێکسیکۆ توانی پێشبڕکێی 200، 400 و 800 مەتری بباتەوە.

پێشتریش جۆسیف سکۆڵینگی سینگافوری لە مەلەی پەپولەیی 100 مەتری پیاواندا سەرکەوتنی بەدەست هێنا و هاوکات فلیپی ئەمەریکایی کە چار مەدالیای زێڕینی لەم ئۆلۆمپیادەدا بە دەستهێناوە لەگەڵ چاد لی ئافریکای باشور و لاسلۆی هەنگاریادا پەلەی دوهەمیان بە دەستهێنا.

هەر لە ڕۆژی هەینی یاریزانی کێش هەڵگری کوردی یارسانی ئێرانی کیانوش ڕۆستەمی توانی لە کێشی 85 کیلۆدا ڕیکۆردی جیهانی بشکێنێت و بەمەش مەدالیایەکی زێڕینی بۆ ئێران تۆمار کرد.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئەمەریکا زۆرترین مەدالیای بە دەستهێناوە. بە گشتی 49 مەدالیای هەیە، 20 ی زێڕ، 13ی زیو و 16 ی برۆنز. دوابەدوای ئەمەریکا چین 37 مەدالیای بردۆتەوە 13 زێڕ، 10 زیو و 14 برۆنز. بەریتانیا 22 مەدالیای هەیە 7 ی زێڕ 9ی زیو و 6 ی برۆنز. دوابەدوای ئەمانەش ژاپۆن 24 مەدالیای هیە. ڕوسیا 22، ئوسترالیا 18 ، فەڕەنسا 17 و کۆریای باشور 13و ئەڵمانیا 11.

XS
SM
MD
LG