Accessibility links

ئەلیسا مارکۆس: ئەو ناجێگیرییەی لەناو لەشکری تورکیادایە دەشێت لە بەرژەوەندی کورد بێت


ئەلیسا مارکۆس
ئەلیسا مارکۆس

دەسەڵاتداران لە ئانکەرە دەڵێن ئەو هەوڵەی بۆ کودەتا درا شکستی هێناوە و زیاتر لە 7500 کەس دەستگیرکراون.

زۆرێک لە چاودێر لەوبڕوایەدان شکستی ئەم هەوڵی کودەتایە دەرفەتێکی زێڕین و مێژوویی بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕەخساندووە تا نەیارەکانی کۆنترۆڵ بکات و لە پەراوێزیان بنێت.

ئەلیسا مارکۆس، شارەزای کاروباری تورکیا دەڵێت بە ڕوونی و ئاشکرایی ئەم ڕەوشە دەرفەتی بۆ ئەردۆغان ڕەخساندووەو دەشیخاتە بەردەم چەند بژارەیەکەوە، وەک بەکارهێنانی ئەم دەرفەتە بۆ تۆکمەکردنی دەسەڵاتەکانی خۆی و یانیش بەکارهێنانی دەرفەتەکان تا بگاتە لایەنەکانی تر و هاوبەشی و هاوپەیمانێتی نوێ پێکبهێنێت.

ئەلیسا دەڵێت لە ئێستادا سەرۆکی تورکیا ئەرکە سەرەکییەکەی خۆی کردووە بە گەڕان بەدوای هەموو ئەوانەی پشتیوانییان لە کودەتا کردووە و ژمارەیەکی زۆری خەڵکی دەستگیرکردووە بەڵام ناوەکانیان ئاشکرا نەکراون و ئەمەش ئاماژەیەکی ترە کە ئەردۆغان دەرفەتەکان دەقۆزێتەوە بۆ سەرکوتکردنی نەیارەکانی لە دەمێکدا لەژێر فشارێکی قورسدایە.

پێدەچێت هەر ئەم فشارانەش یەکێک بن لە هۆکارەکانی ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بکەوێتە هەوڵدان بۆ سەپاندنی سزای مەرگ و جێبەجێکردنی سزاکانیش.

هەر لە چەند کاژمێری سەرەتایی هەوڵی کودەتاکەوە ئانکەرە بە ڕاستەوخۆبێت یان بە ناڕاستەوخۆ باسی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە.

فەتحوڵا گولەن
فەتحوڵا گولەن

ئەلیسا مارکۆس دەڵێت بیرۆکەی ئەوەی ئەمریکا لە پشت ئەم هەوڵی کودەتایەوە بێت شتێکی بێ مانا و جێی پێکەنینە و زۆریش بێ بنچینەیە.

لەسەر ئەگەر و نەگەری ڕادەست کردنەوەی فەتحوڵا گولەن، کەسایەتی ئیسلامی تورکیا کە لە ئەمریکا دادەنیشێت، ئەلیسا دەڵێت تورکیا زۆر دەمێکە فەتحوڵا گولەنی دەوێت و دەشڵێت بەڵام پێناچێت ئەمریکا گولەن ڕادەستی تورکیا بکاتەوە چونکە هیچ سەلماندنێک لە ئارادا نییە ئەم دانیشتوەی ئەمریکا لە پشت ئەم هەوڵی کودەتایەوە بووبێت.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ ئەلیسا مارکۆس، شارەزای کاروباری تورکیا، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:33 0:00

XS
SM
MD
LG