رێبەرانی ئەمەریکای باکور لە کەنەدا باسی گۆڕانی کەش دەکەن
سەرۆک ئوباما بریارە لە دەمی بەشداریکردنیدا لە کۆبۆنەوەی لوتکەیی رێبەرانی ئەمەریکای باکوردا لە ئۆتاوا کێشەی گۆڕانی کەش لە هەرە سەر دەستەی کارەکانێدا بێت.
سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترووداۆ و سەرۆکی مەکسیکی ئینریکی پیینیا نێێتۆ، لەگەڵ سەرۆک ئوبامادا وا چاوەڕوان دەکرێ هاوپەیمانیەتیەکی بەرفراوانی کەش بۆ کیشوەرەکە را بگەینن، بە نیازی ئەوەی ئەلنتریکی باکوری ئەمەریکا تا ساڵی 2025 لە سەرچاوەی نە کاربۆنەوە بێت.
ئێستاکە تەنها 3/1 ئەلنتریکی کیشوەرەکە لە سەرچاوەی ووزەی خاوێنەوە دێت وەکو با، سۆلار، هایدرۆپاوەر وە یاخود ووزەی ناوکی.