Accessibility links

ئەردۆغان مەراسیمی ماتەمینی محەمەد عەلی کلای جێدەهێڵێت و پاسەوانەکانی گرژیـیەک سـازدەکەن


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆتایی بە بەشداریکردنەکەی هێنا لە مەراسیمەکانی تایبەت بە کۆچی دوایی محەمەد عەلی کلای پاڵەوانی بۆکسێنی ئەمەریکا، ئەمەش وەک دەڕبڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر ڕێگە نەدان پـێی لەوەی وتارێک پـێشکەش بکات.

ئەردۆغان بەنیازبوو ئەمڕۆ هەینی لە مەراسیمی بەرزڕاگرتنی یادەوەری محەمەد عەلی کلای وتارەکە پـێشـکەش بکات، بەڵام بەڕێوەبەرانی مەراسیمەکە دوێنێ پـێنجشەممە پـێـیان ڕاگەیاندبوو کە بوار بۆ پـێشکەشکردنی وتارەکەی ئەو نەماوەتەوە.

هەروەها دوێنێ پـێنجشەممە لە مەراسیمی نوێژی جەنازەکە ڕێگەیان بە ئەردۆغان نەدا پارچە پەڕۆیەکی کەعبە لەسەر کفنەکەی محەمەد عەلی کلای دابنێت.

ئەمانە وەهایان لە سەرۆکی تورکیا کرد بڕیار بدات کۆتایی بە بەشداریکردنەکەی بهێنێت.

لە لایەکی دیکە دوێنێ پـێنجەشەممە کاتێـک ئەردۆغان هۆڵی نوێژی جەنازەکەی جێهێشت و سواری ئۆتۆبیلەکەی بوو، پاسەوانە تایبەتەکانی گرژیـیەکیان لەگەڵ پاسەوانێـکی تایبەتی حکومەتی ئەمەریکا دروستکرد، لەوانەی ئەرکی پاراستنی کاربەدەسـتانی باڵای وڵاتانیان لەسەرشانە.

پاسەوانە ئەمەریکایـیەکە بەپـێی ڕێنمایـیەکانیان دەبێت لە هەمان ئۆتۆمبیلی کاربەدەسـتەکە بێت، بەڵام پاسەوانێـکی ئەردۆغان ڕێگەی پێ نەدا و پاسەوانە ئەمەریکایـیەکە هەر سووربوو لەسەر ئەوەی کارەکەی خۆی وەکو فەرمانی پـێکراوە جێبەجێ بکات، ژمارەیەک پاسەوانی دیکەی سەرۆکی تورکیا هاتن و ئەوانیش بە گژ پاسەوانە ئەمەریکایـیەکە چوونەوە، بەڵام دواتر چەند پاسەوانێـکی دیکەی ئەردۆغان و ئەمەریکایی ناوبژیوانیان کردن و سەرئەنجام ڕێگەیان بە پاسەوانە ئەمەریکایـیەکە نەدا سواری ئۆتۆمبیلەکەی ئەردۆغان ببێت.

ڤیدیۆی ڕووداوی نێوان پاسەوانەکان ببینە:

گرژی نێوان پاسەوانانی سەرۆکی تورکیا و پاسەوانانی ئەمەریکایی
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:01 0:00

XS
SM
MD
LG