سەرۆک ئۆباما لە کۆشـکی سـپی پـێشوازی لە نارێندرا مۆدی سەرۆک وەزیری هیندستان کرد و سەبارەت بە کۆمەڵێـک بابەتی هاوبەش وتووێژیان کرد.
کاربەدەسـتان لە کۆشـکی سپـی دەڵێن پاش نیوەڕۆی سێشەممە هەردوو ڕێبەر باسیان لە بابەتەکانی بەرگری لەشکری و گۆڕانی کەشوهەوا و وزە کردووە.
بڕیارە نارێندرا مۆدی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرێس وتارێـک پـێشکەش بکات و باسی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات بکات لەگەڵ سیاسەتەکانی وڵاتەکەی لە بەرامبەر بابەتە ناوخۆیی و جیهانیـیەکاندا. پاشان نێوەڕۆخوانێـکی بۆ سـازدەکرێت بە ئامادەبوونی ڕێبەرانی کۆنگرێس.
جێی ئاماژەیە لەوەتای ساڵی 1985 وە هیچ سەرۆک وەزیرێـکی هیندستان وتاری لە کۆنگرێس پـێشـکەش نەکردووە و هەروەها نارێندرا مۆدی دەبێتە پـێنجەیەمین سەرۆک وەزیری هیندسـتان لە کۆنگرێس وتار پـێشکەش بکات.
چەند ساڵێـکە واشنتن و نیودەلهی لە وتووێژدان بۆ گەیشـتن بە ڕێکەوتنێـک سەبارەت بە هاوکاری لۆجستی لەشکری.