Accessibility links

سەرۆک ئۆباما گەیشتە ژاپـۆن و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە


سەرۆک ئۆباما لەگەڵ شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیری ژاپـۆن (ئەرشیفی وێنە)
سەرۆک ئۆباما لەگەڵ شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیری ژاپـۆن (ئەرشیفی وێنە)

چاوەڕوان‌دەکرێت سەرۆک ئۆباما لەگەڵ شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیری ژاپـۆن کۆبـبێتەوە، ئەمەش لە میانەی سەردانەکەی بۆ ژاپـۆن بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی وڵاتانی G7 کە لە 26 و 27 ی ئەم مانگە لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوەڵەتی لە شاری تۆکۆنامەی ژاپـۆن و بڕیارە لەوێوە بەرەو ناوچەی ئیسی- شیما بچێت تاوەکو بەشداری لە کۆنگرەکەی G7 بکات.

بڕیاریشە ڕۆژی هەینی سەرۆک ئۆباما سەردانی هیرۆشیما بکات، ئەو شارەی ئەمەریکا لە کاتی شەڕی جیهانی دووەم لە ساڵی 1945 بە بۆمبێـکی ئەتۆمی لێی دا. بەم سەردانە سەرۆک ئۆباما دەبێت بە یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی هیرۆشیما بکات.

هەروەها سەرۆک ئۆباما لەگەڵ سەرۆک وەزیری ژاپـۆن تاووتوێی کێشەی سەربازانی ئەمەریکا لەو وڵاتە دەکات کە ژمارەیەکیان تۆمەتبارکراون بەوەی تاوانیان ئەنجامداوە یان سەرپـێچـیان کردووە. پـێشتر شینزۆ ئابێ گوتویەتی ڕاستەوخۆ داوا لە سەرۆکی ئەمەریکا دەکات ڕێوشوێنی توند لە بەرامبەر سەربازانی ئەمەریکایی لە بنکەی لەشکری لە ئۆکیناوا بگیرێتەبەر.

XS
SM
MD
LG