Accessibility links

جان کیری دەگاتە عەرەبستانی سعودیە بە مەبەستی وتووێژ کردن لەسەر سوریا، لیبیا و یەمەن


جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ شا سەلمانی عەرەبستانی سعودیە کۆبۆوە بە مەبەستی وتووێژکردن لەسەر قەیرانەکانی سوریا، لیبیا و یەمەن بەر لە دەستپێکردنی کۆبونەوەیەکی گەورەتر لەسەر ئەو قەیرانانە لەم هەفتەیەدا لە ئەوروپا. هەروەها بڕیارە بەڕێز کیری لەگەڵ شازادەی تاجی عەرەبستانی سعودیە و جێگرەکەی و هەروەها وەزیری دەرەوەشدا کۆببێتەوە.

سەردانەکەی کیری لە کاتێکی زۆر گرنگی هەوڵەکانیدایە بۆ هاندانی وتووێژی سیاسی لەو سێ وڵاتەی کە چەندین ساڵە بە شەڕ وێران بووە.

جان کیری هەوڵ دەدات ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە سوریا جێگیر بکات. لە کاتێکدا ئەمەریکا و هاوپەیمانانی حکومەت تاوانبار دەکەن بۆ زۆربەی سەرپێچییەکان هەرچەندە دان بە توندوتیژیەکانی ئۆپزسیۆنیشدا دەنێن.

بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بووە بەو سەرهەڵداوانەش کە لەلایەن ڕۆژئاوا یان وڵاتانی عەرەبەییەوە پشتیوانی دەکرێن بۆ نمونە بەرەی نوسەری سەر بە ئەلقاعیدە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە تیرۆرستی لەقەڵم دەدات بۆیە ئاگربەستەکە نایگرێتەوە.

شەوی یەکشەممە جان کیری بەرەو ڤیانا بەڕێ دەکەوێت و لەوێش بە هاوبەشی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا کۆبونەوەیەک لەسەر لیبیا بەڕێوە دەبەن و پاشان لەگەڵ هاوشانە ڕوسێکەی لەسەر سوریا کۆدەبنەوە.

XS
SM
MD
LG