زاناکانی گه‌ردوون بۆیه‌که‌م جار به‌ردێک له‌ئاسمان له‌جۆری کلکداره‌کان ده‌دۆزنه‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌که‌ی نویی ده‌رده‌خات دوای به‌رکه‌وتنی به‌ردێکی گه‌وره به‌زه‌ویدا گۆڕانکاری گه‌وره له‌که‌ش و هه‌وادا ڕویداوه و بۆته هۆکاری له‌ناوچوونی دایناسۆره‌کان.
وه‌ک له‌گۆڤاری Current Biology بڵاوکراوه‌ته‌وه، توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن به‌رکه‌وتنی به‌ردێکی گه‌وره به‌زه‌وه‌یدا هۆکاربوه بۆ خێراکردنی له‌ناوچوونی خشۆکه زه‌به‌لاحه‌کان، به‌ڵام باڵنده‌کان و دایناسوڕەکان ئه‌وانه‌ی ده‌نووکیان هه‌بوه و ددانیان نه‌بوه توانیویانه به‌رده‌وامی به‌جۆری خۆیان له‌ژیاندا بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانایان هه‌بوه تۆ‌و و دانه‌وێڵه و جۆره‌ها خورادنیدیکه بخۆن، به‌ڵام ددانداره‌کانی هاوشێوه‌ی گۆشتخۆره‌کان بوون زووتر له‌ناوچون.
دێریک لارسن زانای سرووشتیکان له‌مۆزه‌خانه‌ی دایناسۆرات له‌که‌نه‌دا و یه‌کێک لهتوێژهرهوکان ئاماژه بەوە دەکات دایناسۆره بچووکه‌کان وه‌ک باڵنده‌کانی سه‌رده‌می کریتهیشس Cretaceous ئه‌وانه‌ی له‌باڵنده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه نزیکن، دانهوێڵەیان خواردوه و پێویستیان به‌دان نه‌بوه به‌رده‌وامیان به‌بوونیان داوه. ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ی ددانیان هه‌بوه و گه‌ڵایان خواردوه له‌ئاکامی ئه‌و ڕووداوه و نه‌مانی ڕوه‌که گه‌ڵاداره‌کان له‌ناوچون.
گۆڤای Science Advances بڵاویکرده‌وه زاناکانی گه‌ردوونناسی به‌ردێک له‌واڵایی ده‌دۆزنه‌وه جۆری کلکدارهکانه به‌ڵام کلکه‌که‌ی نه‌ماوه.
ئه‌م به‌رده ناونراوه به Manx وه‌ک جۆری پشیله بێ کلکه‌کان و زاناکان به‌هیوان به‌ڵگه به‌خاته به‌رده‌ست و وه‌ڵامی ئه‌وپرسیارانه بداته‌وه له‌سه‌ر بێکهاتن و په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵه‌ی خۆر هه‌ن.
ئه‌وه‌ی زانراوه کلکداره‌کان له‌به‌رد و به‌سته‌ڵه‌که بێکدین و له‌که‌ناری کۆمه‌ڵه‌ی خۆرن، زاناکان هه‌وڵه‌ده‌ن ژماره‌ی ئه‌م جۆره کلکداره به‌ردانه بدۆزنه‌وه و چه‌ند له‌کۆمه‌ڵه‌ی خۆردا هه‌یه، که ئه‌گه‌ری هه‌یه یارمه‌تی بدات له‌یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌و مشتوومڕه‌ی له‌سه‌ر جێگیربوونی ئیستای کۆمه‌ڵه‌ی خۆر که به‌م شێوه‌یه هه‌یه.
ئه‌م به‌رده له‌ساڵی 2014 له‌ڕێگای تلسکۆبی پانورامی و سیسته‌مه‌ی رۆماڵ کردن به‌دیکراوه، تۆڕی ئه‌م جۆره تلسکۆبانه لهواڵایدا له‌کاتی شه‌ودا بۆ چاودێری کلکدار و هه‌ساره خێراکانی ئاسمان ده‌سووڕینه‌وه.
خاتوو کارین میش له‌زانکۆی گه‌ردوون لههاوایی و به‌شدار له توێژینه‌وه‌که له‌مباریه‌وه ده‌ڵێت دۆزینه‌وه‌ی کلکداری جۆری مانکس و زانینی زانیاری له‌سه‌ری له‌وانیه یارمه‌تی زاناکان بدات به‌رنامه‌ی کۆمپیوته‌ر دهوڵمهندکهن و جوڵه‌ی به‌رد و کۆمه‌ڵه‌ی خۆر له‌واڵاییدا روونترکاتهوه.
کۆکتێلێکی کیماوی خانه‌کانی پێست ده‌گۆڕێت بۆ وه‌ک خانه‌ی دڵ.
زۆر ده‌مێکه زاناکان به‌توانای گیانداره‌کانی له‌ئاو و وشکایدا ده‌ژین سه‌رسامن، وه‌ک جۆری خشۆکی Salamanders ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کلکی پچرا دواتر دروست ده‌بێته‌وه و نه‌شونما ده‌کاته‌وه، زاناکان به‌هیوان مرۆڤ له‌داهاتوودا توانای هه‌بێت ده‌سکه‌وتێکی له‌وشێوه‌یه به‌ده‌ستبێنێت له‌ڕێگای چاکردنه‌وه‌ی خانه فه‌وتاوه‌کانی دڵ و مێشک.
توێژه‌ره‌وان له‌ناوندی باێۆلۆجی پزیشکی خانه‌ی گلادستن له‌سانفرانسیسکۆ و له‌چین په‌ره‌یان بهکۆکتێلێکی کیمیاوی داوه له‌وانیه بتوانێت خانه دووباره بهرنامهڕێژکات بێ ئاندازیاری بۆماوه. کاره‌که‌یان به‌ردی بناغه بۆ ڕۆژێک داده‌نێت مرۆڤ بتوانێت خانه فه‌وتاوه‌کان به‌ده‌رمانی کیمیاوی نوێکاته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی له‌گۆڤاری Science and Cell Stem Cell بڵاوکراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دات چۆن توێژه‌ره‌وه‌کان توانیویانه خانه‌ی بنه‌ڕه‌تی پێست که توانای هه‌یه بگۆڕدرێت، بۆ هه‌چ جۆره خانهیهکیدیکهی له‌ش بگۆڕن.
شنگ دینگ زانای زینده‌وه‌ر و پزیشکی نوێبوونه‌وه له‌په‌یمانگای گلادستن ده‌ڵێت، له‌ڕێگای 9 پێکهاته‌وه زاناکان توانیان خانه‌ی پێست بۆ جۆڕی خانه‌ی دڵ بگۆڕن.
ده‌شڵێت تایقکردنهوهیان له‌سه‌ر مشک کردوه و خانه‌کان بۆ خانه‌ی ته‌ندروستی دڵ گۆڕاون.