Accessibility links

داعش لە بەگلادیش کەسێک بە تاوانی سوکایەتی کردن بە پێغەمبەر محەمەد دەکوژێت


ڕۆژنامەیەکی بەنگلادیشی ڕادەگەیەنێت سێ کەس دەستگیرکراون بە گومانی ئەوەی کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی پیاوێکی هندۆسی تەمەن 50 ساڵاندا.

ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەنگلادیشی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاندووە یەکێک لە تاوانبارەکان سوری چاندراچۆدهری گرتبوو بەهۆی تێبینییە نابەجێکانی سەبارەت بە پێغەمبەر محەمەد.

گروپی ڕێکخراوی سایت بۆ زانیاری بنکە لە ئەمەریکا دەڵێت گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەمەڕ هێرشکردنە سەر ئەو بەرگدوورە هندۆسە لە ناوجەرگەی بەنگلادیش ڕاگەیاندووە.

بەلایەنی کەم دووان لە هێرشبەرەکان لەبەردەم کۆگاکەی چهۆدری لە ناوچەی تانگەلی لە گوندی دوبەیل بینرابوون و لەدەوری نیوەڕۆی ڕۆژی شەممەدا کە هێرشەکە ئەنجام درا بوو و لەوێ بە مۆتۆرسایکل هەڵاتوون.

داعش دەڵێت ناوبراویان لەبەر سوکایەتی کردن بە پێغەمبەر محەمەد کوشتووە.

XS
SM
MD
LG