Accessibility links

ئۆپۆزسێۆنی چاد خۆی بۆ دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ ده‌کات.


.
.

تائێستا ئاکامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له‌چاد ئه‌وه‌ی ڕۆژی 10ی مانگی چوار‌ به‌ڕێوه‌ چوو ڕانه‌گه‌ێندراوه‌. به‌ڵام پاڵێوراوانی ئۆپۆزسێۆن ده‌ڵین ژماره‌ی ده‌نگه‌کانیان ده‌رده‌خات وڵاته‌که‌ به‌ره‌و خولێکی دووباره‌کردنه‌وه‌ی ده‌نگدان ده‌چێته‌وه‌ و به‌هیچ ئاکامێکی‌ دیکه‌ ڕازی نین‌. ئه‌مه‌ نوێترین هێمایه‌ بۆ بوونی گرژی له‌کاتێکدا سه‌رۆک ئیدریس دیبی هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خولێ پێنجه‌می پۆسته‌که‌ی ده‌دات. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا مۆکی ئێدون کندزیکا له‌ نجامینا پایته‌ختی چاده‌وه‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ناردووین.

مه‌هامه‌ت ئه‌حمه‌د ئه‌لهابۆ ده‌ڵێت سه‌رۆکی پارتی ئۆپۆزسێۆن له‌پێناو ئازادی و په‌ره‌پێدان ناسراو به‌ (PLD) و ده‌مڕاستی پاڵێوراوانی ئۆپۆزسێۆن بۆ سه‌رۆکایه‌تی ده‌ڵێت دوای به‌ده‌ستکه‌وتنی ئاکامه‌کان له‌نوێنه‌ره‌کانیان له‌جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له‌هه‌موو بنکه‌کانی ده‌نگدان، هیچ له‌کاندیده‌کان سه‌رکه‌وتنی ڕه‌هایان له‌خوولی یه‌که‌می هه‌رڵبژاردنی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌‌دا به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌، ئۆپۆزسێۆنی سیاسی خۆی بۆ خولێکی‌ دوباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌کات.

مه‌هامه‌ت ده‌ڵێت" ئه‌وان سه‌ریان سووڕماوه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هیچ له‌کاندیده‌کانیان سه‌رکه‌وتنیان له‌خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا به‌ده‌ست نه‌هێناوه به‌ڵام‌ سه‌رۆکی ئێستا ئیدریس دیبی داوا ده‌کات به‌ئاکامی هه‌ڵبژاردن که‌ له‌لایان کۆمسێۆنی هه‌ڵبژارندی ووڵاته‌وه‌ ئه‌و وه‌ک براوه‌ له‌پێناو ئاشتیدا ڕاده‌گه‌ێنێت ڕازیبن. ده‌شڵین ئه‌وان هه‌رگیز سوکایه‌تی به‌دیموکراتیه‌ت قبوڵ ناکه‌ن، هه‌ربۆیه‌ش به‌پێی ده‌ستووری چاد داوای خولی هه‌ڵبژاردنی دووهه‌م ده‌که‌ن.

محه‌مه‌د ورده‌کاری له‌سه‌ر ژماره‌ی ده‌نگه‌کان نه‌دا.

کۆمسێۆنی هه‌ڵبژارندی چاد له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دووهه‌فته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ ئاکامه‌کان ڕاگه‌ێنێت. محه‌مه‌د زێن بادا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆک دیبی ده‌ڵێت "ده‌بێت هه‌موو کاندیده‌کان ئه‌ماده‌بن ڕێز له‌بڕیاری سندوقه‌کانی ده‌نگدان بگرن".

ده‌شڵیت "ئه‌وان پابه‌ندن ڕێز له‌به‌هاکانی کۆمار و بنه‌ماکانی دیموکراتی بگرن، داوایش له‌کاندیده‌کانی‌دیکه‌ و پارته‌ سیاسیه‌کان ده‌کات ئاشتی و ئارامی بپارێزن که‌تا ئێستا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی به‌جیاواز ده‌رخستوه‌".

دیۆنکۆندا تراوری سه‌رۆکی پێشوی مالی و سه‌رۆکی نێردراوی یه‌کێتی ئه‌فریکا بۆ چاودێری دانی به‌وه‌دانا سه‌رپێچی له‌هه‌ڵبژرادندا هه‌بوه‌، به‌ڵام ووتی "ئاشتیانه‌و دادوه‌رانه‌وه‌ بوه"‌.

دیبی و پارته‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی فریاکه‌وتنی نیشتمانی که‌له‌ئیستادا له‌ده‌سه‌ڵاتدایه‌ دوای ڕوخانی سه‌رۆک حسێن حبری له‌کووده‌تای ساڵی 1990دا گه‌یشته‌ ده‌سه‌ڵات. دیبی فه‌رمانده‌یه‌کی پێشوی سه‌ربازیه‌، له‌وکاته‌وه‌ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ستهێناوه‌، پێچکه‌ له‌یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی فره‌پارته‌کان له‌ساڵی 1996دا. دیبی له‌ساڵی 2004دا گۆڕانکاری له‌ده‌ستوردا کرد و دوو خوولی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

له‌هه‌ڵبژارندی ئه‌مساڵدا 13 کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی‌ ڕکه‌به‌رایه‌تی دیبی ده‌که‌ن.

XS
SM
MD
LG