Accessibility links

ئێران دەڵیت دانوسان لە سەر پرۆگرامی موشەکیمان مایەی قبوڵکردن نییە


Javad Zarif
Javad Zarif

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵیت وڵاتەکەی ئامادە نیە و رازی نابێت دانوسان لە سەر پرۆگرامی موشەکی خۆی لەگەڵ وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بکات.

لەو بارەیەوە موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوای کۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیستونیا رایگەیاند و گوتی دانوسان لەمەڕ تواناکانی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران مایەی قبوڵکردن نیە. ناوبراو گوتیشی ئەگەر واشنتن رشدە لەسەر مەسەلەکانی پەیوەست بە بەرگری لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا ، ئەوا دەبێت واشنتن پێدانی چەک بە شانشینی سعودی و هەروەها ئیسرائیل راگرێت. زەریف ئاماژەی ئەوەشیدا کە هاوپەیمانانی هەرێمی ئەمریکا لە نێو ئەوانەن کە بە بێدەنگی پشتیوانی لە گروپی توندرەوی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن. گوتیشی پێویستە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بە بایەخەوە بڕوانێتە مەسەلە هەرێمیەکان لەوەی کە ئیدیعای بێبنەما و سواو لە دژی ئێران بڵاوبکاتەوە.

لە لایەکی ترەوە جۆن کێری وەزیری دەرەوەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا رۆژی پێنج شەمەی رابردوو گوتی؛ ئەمریکا و هاوپایمانانی هەرێمی بۆ دەستەبەرکردنی سستمێکی نوێ ئامادەی پێکەوە کارکردنن لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەرێک سەبارەت بەو مشتومڕەی کە تاقیکردنەوەکانی ئەمدواییەی موشەکی ئێرانی هێنایە گۆڕێ.

XS
SM
MD
LG