کاردانەوەی ئاژانسەکانی ئاسایشی بەلژیکا لە پاش هێرشە تێرۆرکارییەکانی برۆکسل دەزگاکانی دژە تیرۆری وڵاتەکە دەخاتە ژێر چاودێرییەکی وردەوە، لە کاتێکدا ڕەخنەیەکی زۆریشیان لێ گیراوە.
لەگەڵ هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی گومانبارانی هێرشە تێرۆرکارییەکانی برۆکسل، فشارەکان بۆ سەر بەلژیکا گەیشتۆتە ئاستێکی نوێ هاوکاتی داوای وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە بۆ دەست لەکارکێشانەوە.
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت دەبوایە یەکێل لە هێرشبەرەکان لە ژێر چاودێری دەسەڵاتدارانی بەلژیکا بووایە. چونکە باڵیۆزخانەی بەلژیکا بە نوسراوێکی دیپلۆماتیکیەوە لەسر دەرکردنی یەکێک لە هێرشبەران لە ڕۆژی 14 ی مانگی حەوتی ساڵی ئاگادار کرابۆوە.
هەنێک لە کاربەدەستانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش ڕەخنەی ڕەخنە دەگرن بە تایبەتی لەسەر کەموکوڕییەکان.
پەیامنێری دەنگەی ئەمەریکا جێف سێلدین ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.