ئه‌م دۆخه‌ی ئیستا تورکیای تیایه له‌شاره کوردیه‌کان حکومه‌ت زه‌بر و زه‌نک دژ به که‌سانی مه‌ده‌نی به‌کار دێنیت، چۆن کۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی له‌ئاست ئه‌م پێشێلکاریانه بێده‌نگه.
پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان کورد‌و تورک له‌دوو ساڵی ڕابردودا هاته‌کایه‌وه، به‌ڵام ئێستا ساردبوونه‌وه‌ی پێوه دیاره، ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه جارێکی که ئه‌و پرسه ببووژێته‌وه و هه‌ده‌په و ئاک‌پارتی له‌سه‌ر مێزی دانوستاندان ئاشتی بۆ ناوچه کوردیه‌کانی تورکیا بهرچهستهکهن.
له‌م ساته‌وه‌خت و ڕه‌وشه‌دا ئه‌بێت هه‌ده‌په چ هه‌نگاوێک بنێت.
دکتۆر خاتوو هێڤا په‌ناهی پرۆفسۆری یاریده‌ر له‌به‌شی زانسته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌زانکۆی پاندیۆس له ئه‌سینا - یۆنان بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "تورکیا گرفتی ناوخۆیی و نێوده‌ڵه‌تی هه‌یه، گرفته نێوخۆیه‌کانی بریتیه له‌مێژووی هه‌ڵسووکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی و پۆلۆتیکی ئه‌م ووڵاته به‌رامبه‌ر بهنتهوهکانی ناو خاکی تورکیا، مێژوویه‌کی خۆێناوی بۆ خولقاندوون، تائێستاش درێژه‌ی هه‌بوه، گرفته نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیش ئه‌وه‌یه ده‌ستی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی ووڵاتانی زلهێز لهناوچکهدا بردوه، به‌ڵام بێده‌نگی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر بهکۆمهڵکووژیی گه‌لی کورد له‌تورکیا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دڵنیانه‌بوونی وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌هه‌ڵوێستی ڕووسیا له‌ناوچه‌که".
هه‌روه‌ها ده‌ڵیت "هه‌ده‌په پارتێکی سیاسیه کۆمه‌ڵگای تینووی له‌گه‌ڵدایه که کورد ڕابه‌رایتی ده‌کات، ڕابه‌رایه‌تی کوردیش له‌ناو سیسته‌مه‌ی سیاسی نوێ‌دا ئه‌لیتی(نوخبه) کورد دژبه‌ری ئه‌لیتی تورک ده‌کات که قۆرخی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌و ووڵاته‌ی کردوه".
ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر هێڤا په‌ناهی کردوه
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.