Accessibility links

سەرۆک ئۆباما پشتیوانی تەواو پێشکەش بە بەلجیکا دەکات


FILE - US President Barack Obama in Cabinet Room of the White House in Washington.
FILE - US President Barack Obama in Cabinet Room of the White House in Washington.

سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما ڕادەگەیەنێت ئامادەیی هاوکاری تەواوی ئەمەریکای بۆ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەی هەر تیرۆرستێک کە دەستی هەبووە لە پلاندانان و هاوکاری کردنی ئەو هێرشەی کە کرایە سەر پیاو، ژن، و منداڵی بێتاوان لە بروکسڵ بهێندرێنە بەردەم دادگا.

لە وتاری هەفتانەیدا ڕۆژی شەممە سەرۆک ئۆباما گوتی بەلجیکا دۆستێکی نزیک و هاوپەیمانی ئەمەریکایە، کاتێک کە هەر شتێک لە دۆستانمان ڕووبدات ئەمەریکا لە پشتیانە بە تایبەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆرسمدا.

تیمێکی FBI دەستبەجێ گەیشتە بەلجیکا بۆ هاوکاری کردنی لێکۆڵینەوەکان. سەرۆک ئۆباما دەشڵێت ئێمە بەردەوام دەبین لە ڕیشەکێشکردنی داعش و شکستپێدانی.

سەرۆک ئۆباما ڕایشیگەیاند لە هەفتەی داهاتوودا کاتێک دەیان ڕێبەری جیهان دێنە واشنتۆن بۆ بەشداری کردن لە کۆبونەوەی ئاسایشی ناوکی ئێمە ئەو دەرفەتە دەقۆزینەوە بۆ نوێ کردنەوەی هەوڵە هاوبەشەکانمان دژ بە داعش و بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە کە جیهان یەکگرتوو بێت لە هەوڵەکانیدا بۆ پاراستنی گەلەکانمان.


XS
SM
MD
LG