Accessibility links

ئیسلام لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا


سەیف مەزهەر لە سەنتەری کۆمەڵگەی موسڵمانان لە باکوری ڕۆژئاوای شیکاگۆ کاردەکات و نوێژ دەکات، کە یەکێکە لە کۆنترین مزگەوتەکانی ویلایەتی ئیلینۆی.

ئەو پەنابەر نەبووە، لە شارەکەدا لەدایکبووە و لێرەش گەورە بووە. بەڵام هەمیشە هەستی بەوە کردووە کە جێی قبوڵ نییە.

ئەو دەڵێت " تۆ دەزانێت وەک ئەوە وایە کە تۆ ئەگەر بچیت بۆ دوکانێک یان ریستورانتێک و هەندێک جار کەمێک سەر نەوی بکەم بۆئەوەی خەڵک بە شێوازێک سێرم نەکەن وەک ئەوەی کە سێری تیرۆریستێک دەکەن یان هەر وەک تیرۆریستێک لێمبڕوانن.. "

ئیمام کەمال موفتی و ئەندامەکانی دامەزراوەی ئیسلامی لە پیۆریا ئاگاداریی ئەم ڕوبەڕوبونەوەیەن هاوکات مناڵانیش لە قوتابخانەکان.

" دواتر رەخنە و گازندەی لەو جۆرەی کە هەموو موسڵمانان تیرۆریستن دەکرێت، یان موسڵامانان لە 11ی سێپتەمبەردا ئاهەنگدەگێڕن، یان موسڵمانان شوێنێک دەتەقێننەوە".

پیاوێکی بەتەمەنی خەڵکی شیکاگۆ بەناوی جۆن ئەرینا دەڵێت ئەوانەی کە موسڵمانیش نین سەرنجی ئەمەیان داوە.

"ئێمە گفتوگۆیەکی نیشتیمانیمان هەیە لەبارەی ئاین و نەژادپەرستی کە زۆرێک لەو بابەتانەن کە هۆکاری جیاوازی و لێکنەگەیشتن بوون کە هەمیشە لە ژیانی روانینمدا بۆ سیاسەت بینیومە".

وەرزی هەڵبژاردن ئەو لێدوانە پڕ هەرایەی پڕ کردەوە، زیاتر لەلایەن کاندیدی کۆماری دۆناڵد ترەمپ، کە بانگەشەی ئەوەی کرد کە نابێت موسڵمان بێن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. هەروەها ئەڵێت کە هیواخوازە هەندێک لەو مزگەوتانە دابخرێن.

"ئەو دەڵێت ئەگەر مزگەوتەکان کراوە بن، ئەگەر موسڵمانەکان هیچ شتێکیان نەبێت بۆ شاردنەوەی، بۆچی ئەوان دەرگاکانیان ناخەنە سەرپشت"، " زۆر بەسادەیی ئەمە راست نییە، ئەمە بەڕەنگاردبونەوەی راستیەکانە. هەروەها من لەوباوەڕدام کە ئەمە شێوازێکی باڵایە کە من بیری لێدەکەمەوە کە ئەم پەیامە رەوانە بکەم"

سەرباری خۆشاردنەوە لە رق و کینە، موفتی دەرگاکانی ناوەندی پیۆریای کردەوە بۆ کۆبونەوەیەکی باوەڕداری بە نێوی "ئیسلام بناسە و ئاشتی بناسە". کە خەڵکانێکی زۆر لەوێ بوون، کە زوربەیان موسڵمان نەبوون، هاوکات پێکڕا سەرقاڵی رێکخستنی کارو ئەرکی شوێنەکە بوون بۆ کۆبونەوەکە کە لە هۆڵی وەرزشەکە جێیان نەدەبۆوە.

"مزگەوتەکان شوێنێک نین بۆ پێشوازینەکردن لە خەڵک، ئەوان شوێنەکانی خۆیان دانەخستووە. بگرە شوێنگەلێکی زۆر کراوەن و کە لەبنەڕەتدا موسڵمانان لەمزگەوتەکانیاندا ئەم شستانە پەیڕەودەکەن وەک نوێژکردن و یاریکردن و کاری کۆمەڵایەتی و خۆشییەکان ".

سەیف مەزهەر دەڵێت هەروەها ناوەندی کۆمەڵگەی موسسڵمانانیش لە شیکاگۆ مزگەوتەکەیان کراوەیە، مەزهەر دەڵێت هیواخوازم ئەوانەی کە سەردان دەکەن و بێرەدا تێدەپەڕن پتر لە ئاینەکەم تێبگەن.

"ئێمە هەمومان ئەمریکین و ئەمریکامان خۆشدەوێت، ئێمە بەشێکین لە ئەمریکا"

هەروەها گەشەکردنی ئەم بەشە، بەپێی وردەکاریی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سەنتەری پڕۆژەکانی پێو ئەگەر ئەم ئاڕاستەیە بەردەوام بێت، ژمارەی موسسڵمانان بۆ ساڵی 2050 لە هەموو جیهاندا یەکسان دەبێتەوە لەگەڵ رێژەی کریستیانەکان لە جیهاندا.

XS
SM
MD
LG