کاربەدەستانی عێراقی لە رۆژی چوارشەممە ستایشی ئەو پێشەوە چۆنانە دەکەن کە لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بە دەست هاتووە لە دوەمین رۆژی کردارە لەشکەریەکاندا بە مەبەستی وە دەرنانی میلیشیاکانی دەوڵەتی ئیسلامیدا لە ناوچەیەکی سەرەکیدا لە باکوری بەغدای پاێتەخت.
لە رۆژی سێشەممە هێزەکانی عێراقی بە پاڵثشتی هێزەکانی ئاسمانی و هێزەکانی نیمچە لەشکەری دەستیان بە هێڕشێکی نوێدا کرد بۆ وەرگرتنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی دەشتاوی لە دەرەوەی شاری سامەرا لە 95کم یان 60 میلی شاری بەغدا بە مەبەستی دابڕینی هێڵی کەرەستە و دەست بەسەراگرتنی بەسەر ناوچەکانی دەوروبەری موسڵ دا کە لە لایەن دەوڵەتی ئیسلامیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
ژنراڵ حەمید مالکی فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانی عێراقی ووتی سەرکەوتنێکی گەورەمان بە دەستهێناوە.