Accessibility links

چەند فڕۆکەیەک باکوری سوریا بۆردومان دەکەن


گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاودێری کردن دەڵێن فڕۆکە جەنگییەکان هێرشیان کردۆتە سەر دوو گوندی باکوری سوریا.

هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی یەکشەممە لە دووهەم ڕۆژی ئەو ئاگربەستە بوو کە لە لایەن ئەمەریکا و ڕوسیاوە ئەنجام درا و ئەمەش گەورەترین هەنگاو بووە بۆ لەناوبردنی توندوتیژییەکانی شەڕی ناوخۆی پێنج ساڵەی سوریا.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت ئەو هێرشە ئاسمانییانە کرانە سەر گوندی دارت عەزە و ئۆبپان ئەلجەبەل. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە کە فڕۆکەکان ڕوسی بوون یاخود سوریایی.

کۆمیتەکانی هەماهەنگی خۆجێیی ڕایانگەیاند کە فڕۆکەکان ڕوسی بوون.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕوون نییە ئایە فڕۆکەکان ئەو ناوچانەیان کردۆتە ئامانج کە لەلایەن بەرەی نوسڕە کۆنتڕۆڵ کراوە یان نا.

ئەم ئاگربەستە هێرشەکان بۆ سەر بەرەی نوسڕەی سەر بە ئەلقاعیدە و ڕێکخراوی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی ناگرێتەوە.

XS
SM
MD
LG