بلێۆنیر دانلد ترامپ ئیالەتێکی تری بردەوە لە هەوڵەکانێدا بۆ نوێنەرایەتی کۆماریەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا بە سەرکەوتنێک هەرە گەورە لە رۆژی سێشەممەدا لە ئیالەتی نیڤادا لە رۆژئاوای وڵاتە یەکگرتووەکان.
دەر ئەنجامە کۆتاییەکان وا نیشانی دا ترامپ 46% دەنگەکانی بە دەستهێنا، زۆر لە پێشەوەی سیناتۆری ئیالەتی فلۆریدا مارکۆ رۆبیۆ کە 24% بە دەستهێنا و سیناتۆری ئیالەتی تێکساس تێد کروز کە بە 21% لە پلەی سیەمدا هات.
بردنەوەی ترامپ، سیەمین سەرکەوتنی لە دووای یەکیدایە پاش دەنگدانەکانی ئیالەتەکانی نیوهەمشەر و کارۆلینای باشور، کە هەر وەها هێزێکی زۆری پێدەبەخشی کە دەچێتە هەفتەیەکی گرنگەوە لە کامپێنەکانیدا کە لە دەیان ئیالەت لە یەکی مانگی سێ دەنگ دەدەن.
ترامپ لە ووتاری سەرکەوتنەکەیدا ووتی سەرەرای پێشبینی رەخنەگران گوایە ئەوەندە پێش ناروات، ئەو ئێستاکە وڵاتەکە دەباتەوە و ووتیشی لەو کاتەی کاندیدەکانی تری کۆماریەکان لە هەڵبژاردنەکاندا دەکێشنەوە، ئەو دەنگی لایەنگیرانیان بە دەست دێنی.