سەرۆکی کوبا ڕاول کاسترۆ دەڵێت 9 هەزار ئەندامی لەشکر دەستنیشان دەکات بۆ ئەو هەوڵانەی کە نەهێڵن ڤایرۆسی زیکا لە کوبا بڵاو بێتەوە و داوا لە تەواوی وڵاتەکەش دەکات هاوکاری بکەن لە کوشتنی ئەو مێشولانەی کە ڤیارۆسەکەیان پێوەیە.
پەیامەکەی کاسترۆ لە لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەی دەوڵتی بڵاو کراوەتەوە. کاسترۆ ڕایشیگەیاندووە شەڕی کوبا دژ بەو ڤایرۆسە دەستیپێکرد .
کاسترۆ دەشڵێت 9 هەزار ئەندامی لەشکر و 200 ئەفسەری پۆلیس هاوکاری هەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی گشتی دەکەن بۆ دەرمان ڕشتن دژ بە مێشوولە و هەروەها کەمکردنەوەی وەرزشکردنی خەڵکی لە دەرەوە.
کوبا هەتا ئێستا حاڵەتێکی زیکای ڕاگەیاندووە.