Accessibility links

دەوڵەتی ئیسلامی هێلیوکۆپتەرێکی عێراقی لە فەلوجە دەخاتە خوارەوە


Fallujah, Iraq
Fallujah, Iraq

کاربەدەستانی عێراقی دەڵێن جیهادیستەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە رۆژێ چوارشەممە و لە رۆژئاوای بەغدا هێلوکۆپتەرێکی لەشکەری عێراقیان خستوەتە خوارەوە و بەلاێ کەم یەک کەس کوژراوە.

هێلوکۆپتەرەکە کە دوەەمین فرۆکەیە عێراق لە ماوەی دوو رۆژدا لە دەست بدات، لە نزدیک عەمرایاتی فەلوجەدا کەوتوەتە خوار، هەرچەند کاربەدەستان بۆچوونی جیاوازیان هەبوە سەبارەت بە شوێنی کەوتنە خوارەکە.

کاپتنێکی لەشکەری عێراقی ووتی هێلیوکۆپتەرەکە کە لە جۆری بیڵە بە دۆشکە خراوەتە خوارەوە کە یەکێک لە فرۆکەوانەکانی کوشتووە و ئەوەی تریش بریدار بوە و لە لایەن هێلیوکۆپتەرێکی ترەوە رزگار کراوە.

کۆلۆنیڵ عارف ئەلجەنابی سەرۆکی پۆلیسی عەمریاتی فەلوجە ووتی داعش فرۆکەکەی خستوەتە خوارەوە و ژمارەی مردووەکانی بە دوو کەس داناوە.

XS
SM
MD
LG