Accessibility links

ڤیدیۆی فڕۆکەخانەی مەننغی نزیک عەفرین


بەرەبەیانی ڕۆژی پـێنجشەممە هێزەکانی عەفرین کە پـێکهاتوون لە شەڕڤانانی سوریای دیموکرات و جەیش ئەلثورا توانیان فڕۆکەخانەی لەشکری مەنـنغی لەشکری کۆنترۆڵ بکەن کە نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری عەفرینەوە دورە.

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە عەفرین ئامینە مستۆ هەر ڕۆژی پـێنجشەممە سەردانی فڕۆکەخانە و شارۆچکەی مەننغی کرد و دەڵێت بەپـێی ئەو نووسراوانەی لەوێ بینیونی ئەو ناوچەیە لە لە ژێر دەستی چەکدارانی بەرەی نوسرە و گروپی ئەحراری شام بووە.

دەشڵێت لە ناوچەیەکی ئەو دەوروبەرە کە پـێی دەڵێن عەلقەمیـیە دوو گۆڕی بە کۆمەڵی لێـیە. بەپـێی شەڕڤانان لە نێو گۆڕەکاندا خەڵکی سیڤیلش هەن. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد چەکدارانی بەرەی نوسرە و ئەحرار ئەلشام بە شێوەیەکی کتوپڕ کشاونەتەوە و ژمارەیەک زۆر چەک و تەقەمەنی و کەل‌وپەلیان بە دوای خۆیاندا جێهێشتووە.

لەگەڵ ئەو زانیاریـیانە ڤیدیۆیەکی فڕۆکەخانەکەی ناردووە کە تیایدا نیشان دەدرێت فڕۆکەخانەکە بە تەواوی وێرانبووە.

فڕۆکەخانەی مەننغی نزیک عەفرین
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:47 0:00

XS
SM
MD
LG