حکومەتی عێراق کۆنتراتی بەنداوی موسڵی بە کۆمپانیایەکی ئیتالیای داوە پاش ئەوەی ژنراڵێکی ئەمەریکایی لە بارەی رووخانیەوە هۆشداری دا.
سەعد ئەلحدیدی ووتە بێژی حکومەت بە ئەسۆشیتدپریسی ووت، کابینەی عێراق لە رۆژی سێشەممە کۆنتراتەکەی بە گروپی Trevi ئیتالیایی دا، یەکێک لە ئەندامانی کابینەی عێراقی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ووتی بەنداوەکە نزیکەی 230 میلۆن دۆلار تێدەچێت و لە کۆتایی ئەم مانگە کار لە سەر بەنداوەکە دەست پێدەکات.
دەنگ و باسی کۆنتراتەکە چەند رۆژێک پاش هۆشداریەکەی ژنراڵی باڵای وڵاتە یەکگرتووەکان شان مەکفارلاند دێت لە بارەی شیانی رووخانی بەنداوەکە.
راپۆرتی لەشکەری وڵاتە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2006 بەنداوەکەی بە هەرە مەترسیناکترین بەنداو لە جیهاندا ناو برد بە هۆێ خورانی و تێکچوونی.