Accessibility links

چیمەن رەحیمی و هاریکاریکردنی بۆ دەرهێنانی فیلمی " رەند "


Chman Rahimi
Chman Rahimi

سەرەرای سەختیەکان بۆ هونەرمەندانی کورد بۆ کار کردن لە بواری سینەمادا، هەندێک بێ ووچان لە هەوڵێکی بەردەوامدان بۆ بەرهەمی نوێ.

چیمەن رەحیمی لە نێوان ئەو خانمە هونەرمەندانەدایە کە لەو بوارەدا بێ ووچان بە دووای کاری نوێدا بوە،کە دەرئەنجامەکەی کارکردنە بۆ دەرهێنانی فیلمی " رەند ".

چیمه‌ن ره‌حیمی
چیمه‌ن ره‌حیمی

چیمەن خانم لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بیرۆکەی داستانی ئەم فیلمە لەسەر بناغەی چیرۆکێکی راستەقینەیە کە لە روداوە راستەقینەکانی رۆژانەی ژیانەوە سەرچاوەی وەرگرتووە، کە دەبێ بخرێتە چوارچێوەیەکی جوان و دراماتیک بۆ ئەوەی بینەر چێژی لێ وەربگرێت.

Chiman Rahimi
Chiman Rahimi

دەشڵێت بۆیە ئەتوانین بڵێن بیرۆکە سەرەکیەکەی هاوریەکی من لە بارودۆخێکی سەختدا لە هاوسەرەکەی جیا بوەوە و بوە هەوینی داستانی ئەم فیلمە.

دابینکردنی بودجە یەکێک لە هەرە کارە سەختەکانە بۆ ئامادەکاریەکان بۆ دەرهێنانی هەر فیلمێک، جیمەن لەو بارەیەوە دەڵێت تا ئێستا هیچ کەس هاریکاری نەکردووە و ئەمە یەکمین جارە ژنێکی کورد کاری " Fundraising " دەکات واتە کۆکردنەوەی بودجە بە یارمەتی خەڵک، کە ئێمە بە یارمەتی هەندێ مرۆڤی دڵسۆزی بریتانی کامپێنێکمان دەستپێکردووە و راگەیاندووە، کە ئەگەر بێت و سەرکەوتوو بێت، دووای ئەمە ئێمە ئەتوانین لە کۆمپانیە گەورەکان متمانە وەربگرین و ئەوانیش یارمەتیمان بدەن بۆ ئەوەی منیش سەرکەوتوانە دەست بە فیلمبەرداری بکەم .

چیمەن خانم دەشڵێت ئەگەر پێنج هەزار کورد، هەر کەس 5 دۆلاریش بدات کارەکەی من ئەچێتە بەرەوە، وە ئەگەریش هەر کەس داستانی فیلمەکەیان بە دڵە دۆلاریکیش بدەن هەر سوپاسیان دەکەین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:03 0:00

https://www.crowdshed.com/projects/rind-means-beautiful

XS
SM
MD
LG