Accessibility links

تورکیا: فڕۆکەیەکی تری ڕوسی سەرپێچی سنووری ئاسمانی تورکیای کرد


وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت باڵیۆزی ڕوسیا لە تورکیا بانگ کراوە پاش ئەوەی لە ڕۆژی هەینی سەرەڕاسی چەندین هۆشداری فڕۆکەیەکی جەنگی ڕوسیاسی سنووری ئاسمانی تورکیای بەزاند.

بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هۆشداری بە زمانی ئینگلیزی و ڕوسیش درابوو بەو فڕۆکەیە بەرلەوەی بچێتە سنووری ئاسمانی تورکیاوە.

بەیاننامەکە ڕوسیا تاوانبار دەکات بەوەی گرژی و ئاڵۆزی دروست دەکات و دەڵێت ڕوسیا بەرپرسیار دەبێت لە هەر دەرەنجامێکی نەخوازراو.

لە مانگی 11 ی ڕابوردووشدا تورکیا فڕۆکەیەکی ڕوسیاسی خستەخوارێ کە سەرپێچی سنووری ئاسمانی تورکیای کردبوو لە نزیک سوریا و ئەمەش بوو بە هۆی ناکۆکی نێوان هەردوو وڵات.

XS
SM
MD
LG