وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ تاقیکردنەوەی ئەو چەکە ئەتۆمییەی کە کۆریای باکوور بەمدوایانە ئەنجامی دا، فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمەریکایی ڕۆژی یەکشەممە بە ئاسمانی کۆریای باشووردا فڕیوە.
فڕۆکەی جۆری B-52 بۆمبهاوێژ کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی هەیە بەسەر بنکەی ئاسمانی ئۆسان دا بینراوە، ئەم بنکە ئاسمانیەی کۆریای باشوور ، 72 کیلۆمەتر لە باشووری ئەو سنوورەوە دوورە کە هەردوو کۆریا جیادەکاتەوە و پاشان فڕۆکەکە بەرەو بنکەکەی لە دورگەی گوام گەڕاوەتەوە.
لە هەمانکاتدا دوو فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکایی و کۆریای باشوور یاوەری ئەو فڕۆکەیان دەکرد.
ئەدمیراڵی دەریایی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا هێری هاریس فەرماندەی فەرماندەیی ئەمریکا بۆ پاسفیک لە ڕاگەێندراوێکدا لەو گوتی فڕینی فڕۆکەی B-52 ئەمەریکایی کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی هەیە ، بۆ دەرخستنی بەڵێنی ئەمەریکایە بۆ پاراستنی هاوپەیمانانی لە کۆریای باشوور و ژاپۆن و هەروەها لە پێناو پاراستنی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکادایە.