Accessibility links

ئەمەریکا: کاتی زیاتر پێویستە بۆ دانانی سزای نوێ لەسەر ئێران


بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما ڕادەگەیەنێت کاتی زیاتری دەوێت بەر لەوەی هەنگاو بنێن بۆ دانانی سزای زیاتری ئابوری بۆ سەر ئێران لەسەر بەرنامەی موشەکی باڵاستیکی.

جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بێن ڕۆدس دەڵێت ئەم کارەی کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەیکات لەسەر بنچینەی ئەوە نییە کە ئێران پاشگەز بوبێتەوە.

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی پێنجشەممە فەرمانی داب ە وەزیری بەرگری بەرنامەی موشەکی ئێران فراوان بکات وەکو بەرگری کردن لە هەڕەشەی سزای نوێ لەلایەن ئەمەریکاوە.

کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن لەو کاتەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ئێڕان لەگەڵ زلهێزانی جیهان لە مانگی 7 مۆر کراوە ئێران دوو جار موشەکی بالاستیکی تاقی کردووەتەوە یەکێکیان لە مانگی 10 و جارێکیش لە مانگی 11.

دەستەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ڕابوردوو بڕیاری دا تاقیکردنەوەیەکی ئێران لە مانگی 10 سەرپێچی کردن بووە لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

XS
SM
MD
LG