ڕێکخراوی توندڕەوەی ئەلشەباب بەرپرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند بەرامبەر هێرشێک لە باکوری ڕۆژئاوای کینیا کە بەلانی کەم 2 ئەفسەری پۆلیسی لە ڕۆژی یەکشەممە تێدا کوژرا.
بەیاننامەیەک لە ماڵپەڕێکی سەر بە ئەلشەباب بڵاو کراوەتەوە و تیایدا هاتووە جەنگاوەرانی گروپەکە بۆسەیان بۆ کاروانێکی لەشکری کینا ناوەتەوە لە کاتێکدا کە لە شارۆچکەی ئەلواک دەرچوون بەرەوە ماندێرا. ئەلواک شارێکە کە دابەش بووە لە نێوان سنوری کینیا و سۆمالیا.
ڕێکخراوی خاچی سوری کینیا دەڵێت دوو ئەفسەری پۆلیس کوژران و دوو کەسی تریش بریدنار بوون.
چەکدارانی توندڕەوی ئیسلامی چەندین هێرشیان لە کینیا ئەنجام داوە لە مانگی 10 ی ساڵی 2011 وە ئەوکاتەی کە سەربازانی کینیا چوونە سۆمالیاوە بۆ شەڕی دژ بە ئەلشەباب.
کوشندەترین هێرشیش لە مانگی 4 بوو کە 148 کەسی تێدا کوژرا.