Accessibility links

چین دەڵێت ئەمەریکا کرداری تێکدەرانی لەشکری دەکات


.
.

چین وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاوانبار دەکات بەوەی کرداری نەگونجاوی هاندەرانەی لەشکری دەکات بەهۆی هاتوچۆکردنی فڕۆکەکانی جۆرەی B-52 ی بەسەر دورگە دروستکراوەکانی چین لە باشوری دەریای چیندا.

وەزیری بەرگری چین ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند فڕۆکەکان ئاگادار کراونەتەوە کە دوور بکەونەوە. چین دەڵێت ئەم کردارەی ئەمەریکا بارودۆخی لەشکری نێوان هەردوو وڵات تێکدەدات.

چین دەڵێت هەمو ئەو دورگە دروستکراوانەی باشوری دەریای چین هینی خۆیەتی.

سەرکردەی هێزی دەریایی ئەمەریکا بل ئۆربان ڕایگەیاند هێزەکانی دەریایی بە بەردەوامی ئەرکی مەشقو ڕاهێنان لەو ناوچەیە بەڕێوە دەبات.

ئوربان دەڵێت ئەو فڕۆکانە بەشێک نەبوون لە کرداری "ئازادی گەڕان" گوتی ڕەنگە ڕێگایان لێ وون بوبێت.

ئازادی گەڕان بەو ئۆپەراسیۆنە دەوترێت کە کە ئەنجام دەدرێت بەربەرەکانی کردن لەگەڵ ئەو کردارانەکەی کە وڵاتێک دەستبگرێت بە سەر ناوچەیەکی نێونەتەوەیی.

چین کە نزیکەی هەمو دەریای باشوری چین بەهی خۆی دەزانێت، بەرنامەکانی نوێژەنگ کردنەوەو ئاوەدان کردنەوەی دورگە مەشتومڕلەسەرەکانی زیاد کردووە ئەمەش بووە بەهۆی نیگەرانی لە ئەمەریکا و هەرێمی ئاسیا پاسفیک.

XS
SM
MD
LG