Accessibility links

شاندێـکی لەشکری هاوپەیمانانی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا سەردانی شاری کۆبانی دەکات


بەپـێی سەرچاوەی تایبەت کە بە دەنگی ئەمەریکا گەیشتووە، دوێنێ سێشەممە شاندێـک لە ڕاوێژکارانی لەشکری ئەمەریکایی و بەریتانیا و فەڕەنسا سەردانی شاری کۆبانیـیان کرد و لەوێ لەگەڵ کاربەدەسـتانی کورد کۆبوونەوە.

هەروەها لە نێو شاندەکە چەند فڕۆکەوانێـکی تێدابووە کە ساڵێـک لەمەوبەر بە فڕۆکەکانیان بۆردومانی داعشیان لە کۆبانی کردبوو.

سەردانەکە هەتا ڕادەیەک بە نهێنێ ئەنجام درابوو و ڕێگە بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن نەدرابوو لە نزیکەوە ڕووماڵی بکەن. بەڵام مەحمود بالی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کۆبانی توانیبووی لە کاتی گەڕانی شاندەکە بە نێو شوێنە وێرانبووەکانی کۆبانی چەند وێنەیەکیان لە دورەوە بگرێت.

سەرچاوەیەک بۆ دەنگی ئەمەریکای ئاشکراکرد، شاندەکە بە ڕێگەی 2 هەلیکۆپـتەر گەیشتوونەتە شوێنێـکی هێزەکانی یەپەگە لە باشوری شاری کۆبانی و پاشان بە ئۆتۆمبیل و لە ژێر ڕێوشوێنێـکی ئاسایشی تونددا بەرەو شاریان بردبوون.

شاندەکە لە کۆبانی سەردانی ناوەندی فەرماندەیەتی یەپەگە و بەڕێوەبەرایەتی کۆبانیان کردبوو. لە میانەی کۆبوونەوەکانیان تاووتوێی دامەزراندنی خاڵێـکی لەشکریـیان لە کۆبانی کردبوو تاوەکو لە لایەن هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بەکاربهێنرێت.

جێی ئاماژەیە سەردانی ئەم شاندە لە کاتێـکدا کە لە شاری دێرکی ڕۆژئاوای کوردسـتان کۆنگرەیەکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا سـازدەکرێت و نوێنەری زۆربەی پـێـکهاتەکانی سوریا تیایدا بەشداری دەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:45 0:00

XS
SM
MD
LG