ولایەتی تەکساسی باشوری ڕۆژئاوای ئەمەریکا لە سكاڵاکەی دژی بەرنامەی حکومەتی فیدراڵی بۆ نیشتەجێکردنی پەنابەرانی سوریایی لە ولایەتەکەدا پاشگەز دەبێتەوە.
دادوەری گشتی تەکساس کێن پاکستن ڕایگەیاند ولایەتەکە پشت بە هاوکاری و زانیارییەکانی حکومەتی فیدراڵی دەبەستێت لەسەر ئەو پەنابەرانەی کە ڕەوانەی ولایەتەکە دەکرێن.
تەکساس یەکەم ولایەت بوو پاش هێرشە تیرۆرستییەکانی پاریس کە سکاڵای تۆمار کرد بۆ ڕێگا گرتن لە جیشتەجێکردنی پەنابەران لە ولایەتەکەدا. پاش چەند ڕۆژێک فەرمانڕەوایانی 30 ولایەتی تر هەمان ڕاگەیاندنیان دا.