Accessibility links

ڤلادمێر پوتن: هەڵمەتی ئاسمانی ڕوسیا دژ بە داعش کاریگەری هەیە


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن دەڵێت هەڵمەتی هێرشی دژ بە توندڕەوانی داعش لە سوریا کاریگەری هەیە بەڵام کاری زیاتر پێویستە بکرێت بۆ پاراستی ڕوسیا لە هێرشی تیرۆرستی.

وەزیری بەرگری ڕوسیا سەرگێی شۆیگو دەڵێت هێرشە ئاسمانییەکان و موشەکەکانی دەریایی دامو دەزگاکانی نەوت و سەدان کامیۆنی بەنزینیان لە هەفتەی ڕابوردوو لە ناو بردووە.

ئەو کاربەدەستە ڕوسییە گوتیشی هێرشە ئاسمانییەکان سەدان لە توندڕەوانیشی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کوشتووە.

ڕوسیا هێرشەکانی دژ بە داعش زیاد کردووە لەو کاتەوەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییە بەرپرسیارێتی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ڕوسییەکەی گرتە ئەستۆ کە 224 کەسی تێدا کوژرا.

XS
SM
MD
LG