Accessibility links

گۆران نەجمەدین باس لە دیبەیتی کۆماریـیەکان دەکات


شەوی سێشەممە جارێـکی دیکە ژمارەیەکە لەو کۆماریـیانەی خوازیارن هەریەکەیان ببنە کاندیدی پارتەکەیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سـاڵی 2016 ی ئەمەریکا، ڕەخنەی توندیان لە یەکتری گرت، ئەمەش تاوەکو بەرامبەرەکانیان وەها نیشـان بدەن کە شایەنی گرتنە دەسـتی سەرۆکایەتی وڵات نیـین.

پـرسیار لێرەدا ئایا ئەم جۆرە ڕەخنانە نابەنە مایەی لەکەدارکردنی ناوبانگی ئەم کەسایەتیـیە ناودارانەی کۆماریـیەکان؟

لە لایەکی دیکەوە بەردەوام ڕای گشتی وەردەگیرێت سەبارەت بەو کەسایەتیـانە و لە میدیاکان ڕادەگەیەنرێن، هەتا چەند بە هەند وەردەگیرێن؟

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پـرسیارانە دەخیلی شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژی لەگەڵ گۆران نەجمەدین بەڕێوەبەری کاروباری نێونەتەوەیی بۆ خوێندکارانی کۆلێژی کۆڵۆمبیا لە ڤێرجینیا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:18 0:00

XS
SM
MD
LG