Accessibility links

پێداچوونەوەی تێکەڵاو لە هەڵبژاردنەکانی مەینمار


.
.

چاودێرانی نێۆنەتەوەی لە میانمار پەسەندی شایستەیی هەڵبژاردنە مێژوویەکانی پەرلەمانی رۆژی یەکشممەی کردووە، لە دەمێکدا ژماردنی دەنگەکان دەچێتە رۆژی دووەمیەوە.

ئەلیکسەندەر گراف لامبسدۆرف سەرۆکی کمسیۆنی چاودێرانی نێردراووی EU بۆ هەڵبژاردنەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە رۆژی سێشەممە لە یانگۆن ووتی پرۆسەکە زۆر باشتر لەوەی لە پێشدا پێشبینی دەکرا بەرێوە چوو.

فەرەتر لە 30 میلۆن کەس لە هەڵنژاردنەکانی رۆژی یەکشەممەدا دەنگیان دا لە یەکمین هەڵبژاردنی ئازاد لە ماوەی 25 ساڵدا لە وڵاتێکدا کە لە لایەن لەشکەرەوە بەرێوە دەچوو.

دەرئەنجامە فەرمیەکان کە لە لایەن کمسیۆنی یەکێتی هەڵبژاردنەوە راگەیندراوە وا پێشان دەدات کۆمەڵەی نیشتمانی بۆ دیمۆکراسی ی ئۆپۆزسیۆن تا ئێستا 126 نیشتنگەی لە بەشی خوارەوەی پەرلەمان بە دەستهێناوە، لە دەمێکدا پارتی گەشەپێدانی یەکێتی هاوبەستی فەرمانرەوای بە پاڵپشتی لەشەکەر تەنها هەشتی بردووەتەوە.

XS
SM
MD
LG