Accessibility links

ئاشتن کارتەر: دەستێوەردانەکانی ڕوسیا لە سوریادا زیاد لە پێویستن


وەزیری بەرگری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت دەستێوەردانەکانی ڕوسیا لە سوریادا زیاد لە پێویسن.

ئاشتن کارتەر دەڵێت ڕوسیا لە سوریادا نەوت بە دەکات بە ئاگرێکی ترسناکدا و شەڕی ناوخۆی وڵاتەکە درێژ دەکاتەوە کە مایەی ئاگر گرتنی ئەو دیاردە هەرە توندڕەوەییە یە کە مۆسکۆ دەڵێت دژیەتی.

هەر لەم لێدوانەیدا لە نێوەندی بەرگری نیشیمانی ڕیگن لە ستانی کالیفۆرنیا وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕوسیا شەڕی دژی ڕێکخراوی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی ناکات وەک ئەوەی ڕوسیا دەڵێت.

بەڕێز کارتەر ڕەخنەسی لە مۆسکۆ گرت بۆ ئەو پشتیوانیەی لە بەشار ئەلئەسەد سەرۆکی سوریا دەیکات لە بری ئەوەی کار بۆ قۆناغی گواستنەوەی سیاسی بکات.

XS
SM
MD
LG