کەناڵی تەلەفیزیۆنی TRT ڕادەگەیەنێت ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنە گرنگەکەی تورکیا نیشان دەدات بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەنگەکانی پارتی دەسەڵاتدار بەرز بوونەوەی پێوە دیارە.
دەڵێت لە کاتێکدا لە سەدا 76 ی دەنگەکان جیاکراوەنەتەوە، پارتی دادو گەشەپێدن ناسراو بە ئاکەپە لە سەدا 51 ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە کە دەشێ بە سانایی زۆرینەی ڕەهای بەدەست بهێنێتەوە.
ئاژانسی سۆشیەتت پرێس ڕادەگەیەنێت گۆڕانکاری بەسەر ئەم ئامارانەدا دێت لە کاتێکدا دەنگەکانی بەشێکی زۆری ناوچەکان هێشتا جیا نەکراونەتەوە.