Accessibility links

ئێران پرسە بۆ سەرکردەیەکی باڵای سوپای پاسداران دەگێڕێت


ئێران پرسە وماتەمینی بۆ ژەنەڕاڵ حوسین حەمیدانی سەرکردەی باڵای سوپای پاسداران دەگێڕێت کە هەفتەی ڕابوردوو لەلایەن داعشەوە لە نزیک شاری حەلەبی سوریا کوژرا.

حەمیدانی شارەزایی لە شەڕدا هەبووە و ڕێبەرایەتی ستراتیژیەتی پاسدارانی بەرامبەر سوریا دەکرد.

ناوبراو دووهەم سەرکردەی باڵای سوپای پاسداران بوو کە لەم ساڵدا لە سوریا بکوژرێت. لەمانگی یەکیشدا ژەنەڕاڵ محەمەد عەلی ئەلئەحدادی بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە کوژرا.

ئێران یەکێکە لە هاوپەیمانە نزیکەکانی بەشار ئەلئەسەدی سەرۆکی سوریا و پشتیوانی لەشکری و سیاسیش لە حکومەتەکەی دەکات.

تاران دەڵێت ئەفسەرەکانی سوپای پاسداران لە سوریان بەمەبەستی ڕاوێژکردنی هێزەکانی سوریا بەڵام نکۆلی کردووە لەوەی لەهیچ شەڕێکدا بەشدارببن.

XS
SM
MD
LG