Accessibility links

ئاو لەسەر هەسارەی بارام (مارس) دا هەیە


ئاژانسی واڵایی وڵاتە یەکگرتووەکان لە رۆژی دووشەممە رایگەیاند زانایانی ناسا NASA بەڵگەی بە هێزیان دەستکەوتووە لە جوێباری ئاوی شور لەسەر ئەستیرەی بارام بەلای کەم لە کاتی هاوێناندا لە سەر ئەستیرەی سور و ئەمە ئاماژە بەوە دەکات کە شیانی ژیان لەسەر بارامدا هەیە.

زانایان دەمێکە بۆیان دەرکەوتووە ئاو لەسەر بارامدا هەیە، بەڵام وایان زانیوە گۆڕان لە کەشدا بوەتە هۆێ ئەوەی ئەستێرەکە ووشک بێت.

لە رۆژی دووشەممە زانایانی ناسا رایانگەیاند کە بەڵگەیان هەیە ئاوێکی زۆرتر لەسەر ئەستیرەی سوری بارامدا هەیە لەوەی لە پێشدا بیرییان لێ کردبوەوە.

زانایان هەر وەها ووتیان لە رێگای کەشتی واڵایی نەبەردەوە زانیویانە کە بارام لە دەمێکدا ئەستیرەیەک بوە بە زۆری وەکو زەوی بە دەریای ئاوی شور و شلەتێن، دەریاچەی ئاوی فێنک وە لەوانەیە بەفر و هەورو و چەرخی ئاو هەر بەو شێوەی ئێمە لەسەر زەوی لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکەین لە رێگای سەتەلایتە زاناییەکانی زەمین، بەڵام شتێک لەسەر ئەستیرەی بارام رووی دا و ئاوەکەی لە دەست دا.

XS
SM
MD
LG