Accessibility links

بڕیارە پاپا وتارێک پێشکەش بە رابەرانی جیهان بکات


بڕیارە ئەمڕۆ پاپا فرانسیس وتارێک لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان پێشکەش بە رابەرانی جیهان بکات ، کە تێیدا پێشبینی دەکریت پاپا سەنگ بخاتە سەر مەسەلەکانی گۆڕانی کەش وهەوای جیهان و هەروەها کۆچکردن.

دوێنی پاپا فرانسیس گەیشتە نیویۆرک دوای سێ رۆژی پڕ لە چالاکی کە لە واشنتن ی پایتەخت ئەمریکا بەسەری برد.

دوێنێ لە میانەی ئێوارە وتارێکیدا لە کڵێسەی سەینت پاتریک پاپا فرانسیس هاوسۆزی خۆی بەرامبەر روداوی لە دەستدانی ئەو ژمارە زۆرە لە حاجیان لە شاری مەکە لە سعودیە دەڕبڕی و پاپا گوتی هاوسۆزی خۆم بۆ نزیکیم لە قوربانیانی کارەساتەکەی سعودیە دەردەبڕم و گوتیشی کە لەمساتەوەختەدا من دڵنیاتا دەکەم ئەی نزاکاران کە لە ناخەوە لە گەڵتان پێکەوە گرێدراوم.

هاوکات پاپا فرانسیس لە درێژەی وتارەکەیدا گوتیشی سەرەخۆشی خۆم دەردەبڕم بۆ ئەو کەسانەی کەوتنە بەر هەڵمەتی بەدرەفتاریە سێکسیەکانی کڵێسەی کاثۆلیکی رۆما.

XS
SM
MD
LG