Accessibility links

لە ئەنجامی لافاو ژمارەیەک کەس لە ئێران گیانیان لەدەست دەدەن


تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕادەگەیەنێت لافاوێکی زۆر نزیکەی 10 کەسی لە تارانی پایتەخت و بەشێکی باشوری وڵاتەکە کوشتووە.

ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆژی شەممە ئاماژە بەوەش دەکات لافاوەکە لە ڕۆژی هەینی شەش کەسی لە ناو تاران و چوار کەسی لە هەرێمی هورموزگانی باشوری وڵاتەکە کوشتووە.

بەلایەنی کەم 8 کەس لە ناویاندا 5 کەسیان لە یەک خێزان لە تاران هێشتا بێسەرو شوێنن. ئۆپەراسیۆنی گەڕان بە شوێن ڕزگاربواندا بەردەوامە.

لە مانگی 6 یشدا بەلایەنی کەم 11 کەس بەهۆی لافاوەوە لە تاران و پارێزگای ئالبۆرز لە باکوری وڵاتەک گیانیان لەدەستدا.

XS
SM
MD
LG