ڕۆژی سێشەممە 15 ی ئەیلول لە هەرێمی کوردسـتانی عێراق زەنگی سـاڵی نوێی خوێندن 2015 – 2016 لە سەرجەم قوتابخانەکان لێدرا.
لە شاری هەولێر و لە قوتابخانەی مەمی بنەڕەتی تێکەڵاو کە یەکێـکە لە قوتابخانەکانی ناوشار زەنگ لێدرا و دەسـتکرا بە ڕیزبوونی قوتابیانی کوڕ و کچ و ئاڵای کوردسـتانیان بەرزکردەوە بە سروودی ئەی ڕەقیب دەسـتیپێـکرد و چوونە ژورەکانیان.
بەڕێوەبەری قوتابخانەی مەمی بنەڕەتی تێکەڵاو مامۆستا سەلام محەمەد لە لێدوانی بۆ دەنگی ئەمەریکا بەبۆنەی دەسـتپێـکی سـاڵی نوێی خوێندنەوە هیوای خواست سـاڵێـکی سەرکەوتوو بـبێت بۆ سەرجەم قوتابیان.