Accessibility links

عەبدولستار مەجید:دەبوو پەرلەمانی كوردستان لە(19)ی ئاب كۆبونەوەكەی دوابخستایە لەسەر داواكاری پێنج حیزبەكە،هیچ لایەنێك لەو كۆبونەوەیە قازانجی نەكرد


عەبدولستار مەجید ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی ڕەخنە لە پەرلەمانی كوردستان دەگرێت و دەڵێت نەدەبوو پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەكەی ڕۆژی 19ی ئەنجامبدایە ئەگەرچی نەیتوانی ڕێژەی یاسای تەواو بكات.
عەبدولستار مەجید لەمیانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دەڵێت"بۆ هەر هۆكار و مەبەستێك هەر لایەك ئەمەی وروژاندبێت كە دەبوو پەرلەمان كۆبونەوەكەی ئەنجامبدات دەبوو دوای بخات، پاساو هەرچی بێت ناكاتە ئەوەی كە ڕێككەوتنی پێنج لایەنەكە بشكێنێت پەرلەمان، لەكاتێكدا ئێمە وەك پێنج حیزبەكە ڕێككەوتبوین لەسەر ئەنجامنەدانی كۆبونەوەكەی پەرلەمان"

عەبدولستار مەجید ئاشكرای دەكات"بە سكرتێری پەرلەمان و سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵ وت كە ڕێككەوتوین لەگەڵ
لایەنەكان كۆبونەوەكەی پەرلەمان نەكرێت"

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی ڕەخنەش لە فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەگرێت كە داواكاریان پێشكەش نەكرد بۆ دواخستنی كۆبونەوەكەی پەرلەمان و دەڵێت وایان هەستدەكرد ئەگەر داوایان بكردایە هەستیان بەشكان دەكرد،یاخود ئەوانەیئ ێمە دوایان بخستیایە ئەوا دەشكان كە بەداخەوە ئەمە هەموو موزایەداتە و ئەو جەوە هێمنەی لە كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكە هەبوو لەناو پەرلەمان نیە"
عەبدولستار مەجید لە قسەكانیدا بۆ دەنگی ئەمریكا وتی:وەك خۆم تێبینیم هەیە لەسەر پەرلەمان و پەرلەمانتاران بەڵام ئێستا كاتی نیە"

جەختیشیكردەوە:هیچ لایەنێك لە كۆبونەوەكەی(19)ی حوزەیرانی پەرلەمان قازانجی نەكرد"
عەبدولستار مەجید ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی یەكێك بوو لە بەشداربووانی كۆبونەوەكەی بەرەبەیانی 19ی ئاب،كە پێنج لایەنە سیاسیەكە تا كاتژمێر 7ی بەیانی لەكۆبونەوەدا بوون ئەوە دەخاتەڕوو:نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕانیش وەك لایەنەكانی تر هاوڕابووە كە كۆبونەوەكەی پەرلەمان دوابخرێت
"
وابڕیاربوو دوێنێ‌(19)ی ئاب پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجامبدات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسای هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە(1)،یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران،كۆبونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
زانیاری زیاتر
لەم وتوێژە

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:08 0:00

XS
SM
MD
LG